ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا تائێستا نزیکەی ٢٠٣ ھەزار و ٩٣٥ خێزان سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، رۆژانە یەک ملیۆن و 872 ھەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە نرخی ٧٥٠ دیناری دابیندەکات و لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە دابەشیدەکات، مۆڵەتی بە کۆمپانیا و بەنزینخانەکانیش داوە بە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت و بەکوالێتییەکی باش بەنزین دابینبکەن .

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر مالاندا بەردەوامە و توانراوە پرۆسەکە خێراتر بکرێت، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێبکرێت و نرخەکانیش لەبازاڕدا ڕووی لەدابەزینە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ١٠ رۆژدا توانراوە ٧٣ ملیۆن و ٤٤٨ ھەزرا و ٦٢٢ لیتر نەوتی سپی دابینبکرێت و بڕی ٤٠ ملیۆن و ٧٨٧ ھەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و ٢٠٣ ھەزار و ٩٣٥ خێزان سوودمەند بن، ڕاشیگەیاند، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ھاووڵاتیانەش بگرێتەوە کە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتەکەیان بەسەردا دابەشبکرێت بە تایبەتی ناوشار و دەوروبەر.

لەبەغدا دۆلار دابەزی و لەهەرێم جێگیربوو
پێشت لەبەغدا دۆلار دابەزی و لەهەرێم جێگیربوو
ژمارەی دیلە کوژراوە ئیسرائیلییەکان ڕاگەیەندرا
دواتر ژمارەی دیلە کوژراوە ئیسرائیلییەکان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار