ژمارەی دیلە کوژراوە ئیسرائیلییەکان ڕاگەیەندرا



لیواکانی ئەل قەسام سەر بە حەمماس، ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەی کوژراوانی گیراوانی ئیسرائیلی لە ئەنجامی بۆردومانەکەی غەززە ڕاگەیاند.

لیواکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە “ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردومان و کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیستەکان بە نزیکەی ٥٠ کوژراو مەزەندە دەکات”.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس پێشتر ئاشکرای کردبوو کە لیواکانی ئەل قەسام “نزیکەی دوو سەد دیل دەهێڵنەوە” و “ئەوانەی دیکە لە نێوان پێکهاتەکانی دیکەی کوتلەکاندا دابەش دەکرێن.

سەبارەت بەو بیانییانەی لە غەززە دەستبەسەرکراون، ئەبو عوبەیدە وتی کە “ئەستەمە لە کاتی شەڕەکەدا ناسنامەیان پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوانیش “میوان”ن تا ئازاد دەکرێن “کاتێک بارودۆخ ڕێگە بەم کارە دەدات.”

هێشتا دیار نییە حەماس بە تەواوی چەند دیلی بیانی لەلایە، تەنها ئەوە دەزانرێت لەنێویاندا هەندێکیان ڕەگەزنامەی ئیسرائیلیان نەبووە و زۆربەیان لە ئاهەنگی “نۆڤا” لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون.

ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
پارتی کۆبووەوە و لەسەر مووچە قسەی هەیە
دواتر پارتی کۆبووەوە و لەسەر مووچە قسەی هەیە
ەیوەندیدار