ئەمریکا لە شەڕی ئیسرائیلدا هۆشداری دەداتە عێراق



ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆر ئاشکرایکردووە، ئەمریکا هۆسداری تەواوی داوەتە عێراق لەئەگەری دەستوەردانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕی ئیسرائیل حەمماس دا ئەوا دەستوەردانی سەربازی دەکەن و ئامانجەکانیان لە عێراق و ئیرانیش دیاریکراوە.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکیدا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا هیچ کۆدەنگییەک لەنێوان گروپە چەکدارەکانی عێراقدا نییە سەبارەت بە پەیوەستبوون بە شەڕی نێوان “ئیسرائیل” و حەماس.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “بەدووری نازانرێت گروپە چەکدارەکانی عێراق ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بکەن، بە مەرجێک تەنها گروپی چەکداری فەلەستینی پێشەنگایەتیان بکات،

لیواکانی حزبوڵای عێراق پێکهێنانی ئەو شوێنەی حەماس ناوی دەبات ژووری پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەقسا بۆ “سەرپەرشتی” پاڵپشتی فراکسیۆنە چەکدارەکانی عێراقی بۆ بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند.

لەو کورتە بەیاننامەیەدا کە تۆڕێکی میدیایی پەیوەندیدارە بە حزبوڵڵاوە بڵاوکراوەتەوە بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنان بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە، تەنها سێ گروپی چەکداری عێراقی پەیوەندییان بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانەوە کردووە، لەنێویاندا عەسائیب ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر.

ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆکان تا ئەم ساتەوەختە هێشتا بابەتی ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی سێ فراکسیۆنەکەیە”.

بەڵام ئەو بنکە سەربازییانەی کە میوانداری هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە باکور و ڕۆژئاوای عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی هێرشەکانی حەمماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بوونەتەوە. جەعفەر ئەلحوسێنی، وتەبێژی لیواکانی حزبوڵڵا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “لە عێراق یەکەم هێرشەکانی پاڵپستی دەستی پێکردووە و ئمانجەکانی بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکییەکان هاوبەشی سەرەکین لە کوشتنی خەڵکی غەززە، بۆیە دەبێت بەرگەی لێکەوتەکانی بگرن.

پنتاگۆن ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە لانیکەم ٢٤ کارمەندی هاوپەیمانان لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بریندار بوون کە لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکرد.

فەرماندەیەکی باڵای یەکینەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری ڕایگەیاند، ئێرانییەکان ڕێگەیان بە کوتلە چەکدارەکانی عێراق، لوبنان، سوریا و یەمەن داوە هەندێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن کە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردبێتە ئامانج، “بەمەرجێک ئۆپەراسیۆنەکان بە زیانێکی کەم بن” و هیچ کام لە گروپەکان ئەم ئاستە تێنەپەڕێنن تەنها لەکاتێکدا نەبێت ئەگەر ئیسرائیلییەکان هێرشی زەمینی بکەن”.

سەرکردەکانی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئۆپەراسیۆنی لیواکانی عیزالدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر باشووری ئیسرائیلی کردە ئامانج، نزیکەی ساڵ و نیوێک ئامادەکاری و مەشق و ڕاهێنانی لە ئێران و لوبنان کردووە ، جگە لە دامەزراندنی 16 ژووری ئۆپەراسیۆنی ساختە لە سەرتاسەری وڵاتدا، بە وتەی بەرپرسانی گروپە چەکدارەکانی عێراق کە بە ئەلمۆنیتۆریان وتووە”ئامانجی ئەمە دوورکەوتنەوەی سەرنجی مۆساد بووە” ، سەرکردە و

زۆرێک هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەو ئۆپەراسیۆنە حەماسی بوێری بەخشی و وێنەی سوپای ئیسرائیلی هەژاند. دیپلۆماتکارێکی عێراقی بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی حەماس “ئەو دیوارە خەیاڵییە یان فیزیکییەی ڕووخاند کە لە مێشکی فەلەستینییەکان و هەموو عەرەب و موسڵمانان لە دەوری دەسەڵات و تواناکانی ئیسرائیلدا هەبووە”. ئەو دیپلۆماتکارە ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێرشەکە هێزێکی زیاتری بە هەموو چەکدارانی ناوچەکە بەخشی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.

لە بەرامبەردا ئەمریکا ئەو هێزانەی لە ناوچەکە جێگیرکراون بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە دژی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە بە تایبەت دوای هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە لە ڕێگەی وشکانیەوە بەهێزتر کرد.

بەرپرسانی عێراق بە ئەلمۆنیتۆریان ڕاگەیاندووە، کوتلە چەکدارەکانی عێراق هیچ کاریگەرییەکیان لەم ناوچەیەدا نییە، بەو پێیەی عێراق لە ڕووی جوگرافییەوە دوورە لە ئیسرائیل، و هیچ پەیوەندی و بەرژەوەندییەکی هاوبەشی لەگەڵدا نییە.

ڕاوێژکارێکی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمەریکا “بە ئاشکرا” بە عێراقییەکانیان وتووە، ئەگەر ئێران یان حزبوڵڵا دەستوەردان بکەن، بە ناوی ئیسرائیلەوە دەستوەردانی سەربازی دەکەن، هەروەها سەرۆکی ڕژێمەکەش دەکەنە ئامانج ئەمە جگە لە سەرکردەی کوتلە چەکدارەکان لە عێراق و لوبنان و ئامانجە گرنگەکان لە ئێران.

نوێترین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین بڵاوکرایەوە
پێشت نوێترین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین بڵاوکرایەوە
چاپی نوێی دیناری عێراقی یەکێکە لە ڕێکارەکان
دواتر چاپی نوێی دیناری عێراقی یەکێکە لە ڕێکارەکان
ەیوەندیدار