چاپی نوێی دیناری عێراقی یەکێکە لە ڕێکارەکان



بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، بانکى ناوەندى عێراق بە هاوکارى وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى دارایى پێش کۆتایهاتنى ئەمساڵ ڕێوشوێنەکانیان بۆ جێبەجێکردنى ڕێنماییەکان بۆ ساڵى نوێ چڕکردۆتەوە، هاوکات بڕیاریشە چاپی نوێی دینار بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بانکی ناوەندی پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەساڵی نوێ وە سەرجەم مامەڵەکان دەبێت بکرێن بە دینار ، تەنها هەندێک مامەڵە نەبێت بە دۆلار دەکرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر، لە نێوانیشیاندا چاپکردنی دیناری نوێی عێراقی، چونکە لەئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا، پێویستی بە سیولەی پارە زیاتر دەکات،

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، هاوکات بانکى ناوەندى عێراقیش چەند ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو بڕیارانە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام لەبازارەکاندا کاردانەوەی ئەم ڕێکارانە پێچەوانەن و تادێت دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ئەمریکا لە شەڕی ئیسرائیلدا هۆشداری دەداتە عێراق
پێشت ئەمریکا لە شەڕی ئیسرائیلدا هۆشداری دەداتە عێراق
“تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان ملیۆنان هاووڵاتی بێ ئاو و کارەبا کردووە”
دواتر “تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان ملیۆنان هاووڵاتی بێ ئاو و کارەبا کردووە”
ەیوەندیدار