پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند، دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێم، دەشڵێت” دەست بە دابەشكردنی پارەكە كراوە و داوا دەكەین جوتیاران بڕۆن بۆ وەرگرتنی”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، کۆتا گوژمەی پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی ١٦٧ ملیار دینار بووە هەفتەی رابردوو گەیشتە هەرێم، دەشڵێت، دەستیان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە و داوا لە جوتیاران دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم جوتیاران شایستە داراییەکانی خۆیان پێ دەبەخشرێت، هەر جوتیارێکیش ڕاستەوخۆ بە یەک گوژم ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێت کە بەرامبەر بڕی ئەو گەنمەی دەیدات بە سایلۆکان بۆی خەرج دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە نیازن بۆ ئەمساڵ ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران بەرهەمی دەهێنن هەمووی وەربگیرێت. باسی لەوەشکرد، سایلۆکانی هەرێم توانای لەخۆگرتنی ئەو بڕە گەنمەیان هەیە و پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو هەوڵدەدەین وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم سنوردار نەکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕی گەنمی وەرگیراو لە لایەن هەرێمەوە ئەمساڵ ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم بووە کە لە بەرامبەردا زیاتر لە ٤١١ ملیار دیناریان پێ بەخشراوە، و پرۆسەی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە حکومەتی عێراقەوە بە چەند گوژمێک دراوە.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکە کەوتەکار
پێشت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکە کەوتەکار
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوەکانی ئاشکرا کرد
دواتر سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوەکانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار