کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکە کەوتەکار



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی ١٥٠ مەتری بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەشێوەی ئەزموونی دەکەونەکار.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر رێگەوبانەکان و پابەندکردنی شوفێران بە ڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان لە ئەمڕۆوە تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢ تشرینی دووەم، سەرجەم کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی چاودێری خێرایی لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا بە شێوەیەکی ئەزموونی دەخرێنەکار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای ئەوکاتە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی، بۆیە تکایە ئاگاداربن بۆپاراستنی خۆتان و ئازیزانتان و سەروماڵتان، پابەندی رۆیشتن بن بەو خێراییەی کە بە هێماکانی هاتوچۆ دیاریکراوە”.

ئەو میلیشیا عێراقییە کێیە کە بنکەکانی ئەمریکا مووشەکباران دەکات؟
پێشت ئەو میلیشیا عێراقییە کێیە کە بنکەکانی ئەمریکا مووشەکباران دەکات؟
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
دواتر پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار