سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوەکانی ئاشکرا کرد



ئیسرائیل داواکارییەکانی بۆ پاراستنی سەلامەتی زیندانیەکانی بەرزدەکاتەوە، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی غەززە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە دەستبەسەرکراون گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٢٤ کەس، ژمارەی کوژراوانی ناو هێزەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە ٣٠٩ کەس.

وتەبێژی سوپا، جەختی لەوەکردەوە،”جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەززە بەردەوامە، بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی زیندانییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی.

دووپاتی کردەوە کە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی و وتی: “هەر کەسێک بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزەکانمان لەسەر سنوور باجەکەی دەدات”.

سەبارەت بە حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بەوەکرد، پێنج شانەی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج، لە ڕێگەی مووشەکێکەوە کە ئاڕاستەی باشووری لوبنان کراوە توانیوویانە ٤ شانە بە تەواوی لەناوبەرن.

لە کاتێکدا ئەمریکا ترسی هەیە لە زیانگەیاندن بە دەستبەسەرکراوەکان ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر غەززە، هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتی بیانی لە باشووری کەرتی غەززە گیریان خواردووە.

پاش دروستبوونی شەڕ و ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە دوای ٧ تشرینی یەکەمەوە، ئیسرائیل  بە بۆردومانکردنی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە وەڵامی دایەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٦ هەزار و ٥٤٦ فەلەستینی کوژراون کە دوو هەزار و ٧٠٤یان منداڵن، هاوکات لە ئیسرائیل هەزار و ٤٠٠ کەس کوژراون.

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
پێشت پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندە ڕوسیا
دواتر کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندە ڕوسیا
ەیوەندیدار