هالاند ژمارە پێوانەییەکەی ئێمباپێی شکاند



ئێرلنگ هالاندی ئێرلەندی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گەڕایەوە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەوەش دوای ئەوەی یانەکەی میوانداری یانەی ئیوینگ بۆزی سویسری کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا.

هەردوو یانەکە لە یاریگای سویس وانکدورف لە گەڕی سیێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

ئێرلینگ هالاند توانمی لە یارییەکەدا دوو گۆڵ تۆمار بکات و لەخولەکی ٦٧ ی یارییەکەدا بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی ٨٦دا لە نزیک هێڵی سزا بە لێدانێک گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “بی بی سی” هالاند لاوترین یاریزانە کە لەتەمەنی ٢٣ ساڵ و ٩٦ ڕۆژدا توانیویەتی ٣٧ گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا تۆمار بکات بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ئێمباپێی شکاندووە کە لە ٢٣ ساڵ و ٢٩٥ ڕۆژی تەمەنیدا توانیویەتی بگاتە ئەو ئاستە.

هاوکات، لەماوەی ١٠٠ یاری ڕابردوودا هالاند توانیویەتی ١١٥ گۆڵ تۆمار بکات.

پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی دهۆك بگاتە ٢٣ هەزار تۆن
پێشت پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی دهۆك بگاتە ٢٣ هەزار تۆن
ئەمڕۆ ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج کۆتای دێت
دواتر ئەمڕۆ ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج کۆتای دێت
ەیوەندیدار