چەند پێگەیەک لە سوریا بۆردومان کران



ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند هێزی ئاسمانی ڕوسیا دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی نایاسایی و دژ بەحکومەتی سوریا و  کەلوپەلە سەربازییەکانی تێدا کۆدەکەنەوە و هەڵیدەگرن.

ڤادیم کولێت جێگری سەرۆکی ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکرد ” هێزی ئاسمانی ڕوسیا دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە چەکدارەکان هێزی مرۆیی و کەلوپەلی سەربازییان تێدا کۆدەکردەوە کە بۆ بۆردومانکردنی شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەکاردەهێنران.”

وتیشی: لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارە نایاساییەکان کە لە ناوچەی گوندی بارا جێگیربوون و شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردۆتە ئامانج لە نزیک گوندی کەفر نابڵ، سەربازێکی سوریا کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگای لازقیە، لە ئەنجامی هەڵدانی مووشەک لەلایەن گروپە چەکدارە نایاساییەکانەوە بۆ سەر شوێنەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا، دوو سەربازی سوریا بریندار بوون.

دەست بەسەر 775 ملیۆن دیناری بەرتیلدا گیرا
پێشت دەست بەسەر 775 ملیۆن دیناری بەرتیلدا گیرا
پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی قەرەچۆغ شەهیدبوو
دواتر پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی قەرەچۆغ شەهیدبوو
ەیوەندیدار