ئەمریکا داوا دەکات هێرشبەرانی سەر بنکەکانی لە عێراق بدۆزرێتەوە



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەکات، لێکۆڵینەوە بکەن لەو هێزە چەکدارانەی کە بەرپرسن لە هێرشەکانی سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ڕۆژی سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەدواداچوون بۆ ئەو هێزە چەکدارانە بکات کە بەرپرسن لە هێرشەکانی ئەم دواییە کە بنکەکانی نیشتەجێکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ” ئەنتۆنی بلینکن داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بەرپرسن لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق”.

بەگوێرەی دەقی بەیاننامەکە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ” بلینکن ڕۆژی دووشەممە پێشوازیی لە ئیدانەکردنەکانی بەغدا بۆ هێرشەکان کردووە، هەروەها هەردوولا باسیان لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و دۆخی مرۆیی غەززە کردووە”.

هاوکات زیاتر لە پێنج ئۆپەراسیۆن بنکەکانی عەین ئەسەدیان لە ئەنبار و  بنکەکانی دیکە کردووەتە ئامانج، هەروەها شوێنێکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کە هێزە سەربازییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگیرکراون.

ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: ئەو هەڵەی ئێمە لە عێراق کردمان ئێوە لە غەززە مەیکەن
پێشت ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: ئەو هەڵەی ئێمە لە عێراق کردمان ئێوە لە غەززە مەیکەن
سوریا کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی ڕاگەیاند
دواتر سوریا کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار