وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر



 

شاندێكی ئەمنی باڵا بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”شاندێكی ئەمنی باڵا بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای هەولێر”.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شاندەكە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی پاسەوانی سنوور و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و بەڕێوەبەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەخۆدەگرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن، ئامانج لە سەردانەكە، بۆ گفتووگۆیە لەسەر بابەتی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور لە ناوچەی یەك و چۆنیەتی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنوور، وێڕای هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستنی سنوور و هێڵی جیاكەرەوەی عیراق لەگەڵ توركیا، تا دەگاتە ئێران.

 

 

ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان گیانی لەدەستدا
پێشت ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان گیانی لەدەستدا
هەڵەبجە ؛ زیاتر لە 40 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوی لە گوندی هاوار لەمین پاك كرایەوە
دواتر هەڵەبجە ؛ زیاتر لە 40 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوی لە گوندی هاوار لەمین پاك كرایەوە
ەیوەندیدار