ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان گیانی لەدەستدا



فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە نەخۆشخانەیەك لە وڵاتی ئەڵمانیا ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا .

ڕۆژی چوار شەممە 19ی10ی 2022 لە ناوچەی پەڵكانە و زینانە لەگەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی داعش بۆمبێكی چێنراو بەهێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تەقییە و ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب بەناوی زوهێر محەمەد گیانی لەدەستدا و ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەسەختی برینداربوو .

دواتر ناوبراو رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق کرا و پاش مانەوەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی، شەوی 29/10/2022 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی رەوانەی ئەڵمانیا کرا و ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

خۆتان بۆ سەرماو كڕێوە ئامادە بكەن
پێشت خۆتان بۆ سەرماو كڕێوە ئامادە بكەن
وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر
دواتر وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار