هەڵەبجە ؛ زیاتر لە 40 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوی لە گوندی هاوار لەمین پاك كرایەوە


بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەری زیاتر لە 40 هەزار مەتر زەوی لە گوندی هاواری سەر بە ناحیەكەیان لە مین پاكرایەوە و لەمەڕاسیمێكدا لە هەڵەبجە ڕادەستی جوتیاران كرایەوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی 12ی 2022 لە مەڕاسیمێكدا و لە هۆڵی بۆنەكانی كاكەییەكانی هەڵەبجە ڕووبەری 40 هەزار و 400 مەتر زەوی لە گوندی هاواری سەر بەناحیەی بیارە لە مین پاكرایەوەو ڕادەستی جوتیارانكرایەوە.

هاوكات سوپاسی بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی و ڕێكخراوی ITF سلۆڤینی ئەكەین بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە پیرۆزە، هاوكات لەلایەن ئەنجومەن و دانیشتوانی گوندی هاوار سوپاس وخەڵات كراین لەپای ئەو خزمەتەی وەك بەرێوبەری ناحیەی بیارە پێشكەشی ئەو گوندەمان كردووە.

 

وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر
پێشت وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە هەولێر
سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار