وەزارەتێك پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممەی هەڵوەشاندەوە



وەزارەتی بەرگری عێراق دەوامی بۆ كارمەندانی مەدەنی و سەربازی بەڕێژەی 50% زیاد كرد لە کۆتایی هەفتە و پشووی فەرمی لە 10 بەشی وەزارەتەكی بە یانەی وەرزشی سوپاشەوە.

بەپێی نووسراوێكی ئەمینداریەتی نهێنی پارێزی گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕیار دراوە بە پابەند كردنی كارمەندانی فەرمانگەكانی سەر بە ئەمیندارێتی بۆ دەوام كردن بە ڕێژەی 50% لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و پشووە فەرمییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، بەڵام ئەو بڕیارە كارمەندانی ژن ناگرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكە، ئەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانە، لەو ڕۆژانەدا دەوام دەكەن:
1- فەرمانگەی یاسایی.
2- فەرمانگەی داواكاری یاسایی سەربازی.
3- بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش.
4- بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و كاروباری گشتی.
5- بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و ئاڕاستەكردنی مەعنەوی.
6- بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و وەرگرتن.
7- بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و وردبینی.
8- بەڕێوەبەرایەتی تەكنیكی و چاودێری ژمارەیی.
9- کۆمەڵەی بیناسازی خانووبەرەی ئەفسەران.
10- فەرماندەیی کاروباری تەکنیکی و خزمەتگوزاری.
11- یانەی وەرزشی سوپا.

“پەروەردە کاری لەپێشینەی ئێمەیە”
پێشت “پەروەردە کاری لەپێشینەی ئێمەیە”
حکومەتی هەرێم تێچووی ئاوی خواردنەوەی ئاشکرا کرد
دواتر حکومەتی هەرێم تێچووی ئاوی خواردنەوەی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار