ئەمریکا شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکات



وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ” شارەزایانی سەربازیی کە ئەزموونی باشیان لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ھەیە، ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکەین”.

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکەن، ئەوەش بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاوێژ بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.

جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ڕاوێژکارانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکەن، وتی: ” شارەزایانی سەربازیی کە ئەزموونی باشیان ھەیە ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکەین، بۆ ئەوەی لەوێ ڕاوێژ پێشکەش بە سەربازانی ئیسڕائیل بکەن لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە چاوەڕاون دەکرێت لە داھاتوودا، بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامی بدەن”.

پێشتر ماڵپەڕی ھەواڵی” Axios” بڵاوی کردبوویەوە، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، جەنەراڵ جەمیس گلێن لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵا دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەی ڕاوێژ پێشکەش بە سوپای ئیسڕائیل بکەن.

جەنەراڵ جەمیس گلێن یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای ئەمریکا و پێشتر بەشداری لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژ بە داعش لە عێراق کردووە.

“دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکات”
پێشت “دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکات”
داوا دەکرێت دوو ڕۆژنامەنووسەکەی سلێمانی ئازاد بکرێن
دواتر داوا دەکرێت دوو ڕۆژنامەنووسەکەی سلێمانی ئازاد بکرێن
ەیوەندیدار