داوا دەکرێت دوو ڕۆژنامەنووسەکەی سلێمانی ئازاد بکرێن



دوای دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی و زیندانیکردنیان، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ، داوا دەکات بە زوویی ئازاد بکرێن، چونکە زیندانیکردن و هێشتنەوەی ڕۆژنامەنووسان لە زیندان دژ بە یاسای کاری ڕۆژنامەنووسییە و پێویستە ڕێز لە یاسا و لە پیشەکەیشیان بگیرێت.

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان ئاماژەیان بەوەکردووە، دوێنێ دوو شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەواڵی دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی بڵاوبووەوە، دوای بەدواداچوونی ورد، دەرکەوت هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشەی کەسی و تایبەت لە نێوان ئەو ڕۆژنامەنووسانە و کەسانێکی تردا.

باسیان لەوەکردووە، سلێمانی تا ئێستا لانکەی ئەو ڕۆژنامەنوسانە بووە کە لەشارەکانی ترەوە کێشەیان بۆ دروستبووە و هاتوون لە سلێمانی خۆیان پەناداوە و ژیاون، ئێستا نابێت سلێمانی بکرێتە شوێنی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و مانەوەیان لە زیندان.

هاوکات، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ داوادەکات هۆکاری دەستگیرکردنەکە هەرچییەک بێت، ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە زوویی و تا ڕۆژی دادگاییکردن، یان چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ لایەنی سکاڵاکار، بە کەفالەت ئازاد بکرێن و ڕێز لە یاسا و پیشەکەیان بگیرێت.

ئەمریکا شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکات
پێشت ئەمریکا شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکات
کەرکووک؛ پێکدادان لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش ڕوویدا
دواتر کەرکووک؛ پێکدادان لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش ڕوویدا
ەیوەندیدار