“دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکات”



کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر، دەڵێت:بەمزووانە وادەی ناردنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە ڕادەگەیەنین کە بریتییە لە خۆراک، ئاو و پێداویستی پزیشکی”.

باڵیۆز نەزمی حەزوری کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر ڕایگەیاند: “لەسەر ھەنگاوی یەکەم بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە قسەمان کردووە کە بریتییە لە خۆراک، ئاو و پێداوێستی پزیشکی”.

کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر، باڵیۆز نەزمی حەزوری وتی؛ بەھۆی بەردەوامبوونی ھێرشەکانی سوپای ئیسڕائیل، دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە زۆر کارەساتبارە بە تایبەتی لە ڕووی تەندروستییەوە و، ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەوەی خۆراک، ئاو و پێداویستی پزیشکی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە دابین بکات.

 

نەزمی حەزوری کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا ھیچ ڕێکخراوێکی مرۆیی لە ھەرێم ئامادەیی خۆی نیشان نەداوە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، جگە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی.

 

نەزمی حەزوری ڕایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی وەک تاکە ڕێکخراوێکی مرۆیی لە ھەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بە دانیشتووانی کەرتی غەززە و گوتی: “چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، موسا ئەحمەد کۆبووینەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامادەن یارمەتی مرۆیی بگەیەننە دانیشتووانی کەرتی غەززە”.

وتیشی: “لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ھەنگاوی یەکەم بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە ڕێککەوتین کە بریتییە لە خۆراک، ئاو و پێداویستی پزیشکی”.

ئاشکراشیکرد کە بەمزووانە وادەی ناردنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن و وتی: “بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لە ھەرێمەوە بۆ کەرتی غەززە کاتی زۆری پێویستە، چونکە دەبێت پێشوەخت ھەماھەنگی ھەبێت بۆ گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لە ھەرێمەوە بۆ دەروازەی ڕەفح بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، بەڵام لە ئێستا ئامادەکارییەکان لەوبارەیەوە دەستی پێ کردووە”.

نەزمی حەزوری ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لە ھەرێمەوە گەیشتە کەرتی غەززە، ئەوا لەلایەن ڕێکخراوی مانگی سووری فەڵەستینی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززەدا دابەش دەکرێن.

جەختی لەوەشکردەوە، سەرەتا دەبێت ھێرشی ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەززە بوەستێندرێت و، ئەو کات دەتواندرێت یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە کەرتی غەززە.

نەزمی حەزوری لەبارەی دۆخی ئیستای کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ھێرشانەی کە بە چەک و مووشەکی دروستکراوی ئەمریکی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن، تا ئێستا زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا ھەزار و ٧٠٠ منداڵ ھەن و وتی: “بەڕاستی دیمەنەکە زۆر تاوانکارییە کە گوزارشت لە سیاسەتی ئیسڕائیلی داگیرکار دەکات، ئەمەیش کارێکی نوێ نییە چونکە لە بنەڕەتدا قەوارەی زایۆنی لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، مێژوویەکی زۆر ڕەشی ھەیە، بەو پێیەی تا ئێستا دەیان تاوانی کۆمەڵکوژیی دژبە گەلی فەڵەستینی ئەنجامداوە”.

ڕاشیگەیاند، تەنانەت لەئێستادا دۆخی کۆمەڵایەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان لە کەرتی غەززە زۆر مەترسیدارە و وتی: “لەم دۆخەی ئێستا، ٥٠ ھەزار ئافرەتی دووگیان لە کەرتی غەززە لەسەروبەندی ئەوەدان کە منداڵەکانیان لەدایک ببێت، ئەوەیش لە کاتێکدایە کە ژێرخانی تەندروستی لە کەرتی غەززە وێران بووە”.

ئاسیاسێڵ خەڵاتی SAMENA LEAD ی بەدەستدەهێنا
پێشت ئاسیاسێڵ خەڵاتی SAMENA LEAD ی بەدەستدەهێنا
ئەمریکا شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکات
دواتر ئەمریکا شارەزایانی سەربازیی ڕەوانەی ئیسڕائیل دەکات
ەیوەندیدار