![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردەوە : “لە کەرکووک شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانمان و تیرۆریستانی داعشدا ڕوویداوە”.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە لە کەرکووک شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانیان و تیرۆریستانی داعشدا ڕوویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە زیانی شەڕەکە بکات.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە شەڕ و پێکدادانەکەی تیایدا ڕوویداوە.