ئیسرائیل: “حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”



سەرۆکی ئیسرائیل، دەڵێت: “لە بەرەی باکوورەوە، نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا بکەین، پێم وایە کە حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”.

 

سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ ھۆشداری دایە حزبوڵڵای لوبنان لەوەی بەشداری شەڕی غەززە نەکات و ڕایگەیاند: “لە بەرەی باکوورەوە، نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا بکەین، بەڵام پێم وایە کە حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”.

سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کە لە قودس ئەنجامیان دا ڕایگەیاند: ” ئێمە لە سنووری باکوورەوە، نامانەوێت لەگەڵ ھیچ لایەنێکی دیکە شەڕ بکەین، ئێستا ئێمە سەرنجمان لەسەر وێرانکردنی ژێرخانی بزووتنەوەی حەماس و گەڕاندنەوەی ھاووڵاتییانی خۆمانە کە بەدیلگیراون، بەڵام ئەگەر حزبوڵڵا بەشداری شەڕەکە بکات، ئەوا لوبنان باجەکەی دەدات”.

وتیشی: “ئێمە بەدواداچوونی بۆ دۆخی لوبنان دەکەین، پێم وایە کە حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”.

ئیسحاق ھێرزۆگ داواشیکرد، سەرجەم ئەو کەسانەی کە ھاووڵاتی یان سەربازی ئیسرائیلین، ھەروەھا کەسانی بیانی کە لەلایەن حەماس بە دیلگیراوان، ئازاد بکرێن.

لای خۆیەوە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند: “ھاتووم بۆ ئیسرائیل، بۆ ئەوەی پاڵپشتی فەڕەنسا بۆ ئیسرائیل ڕابگەیەنم”.

ئیمانوێل ماکرۆن ڕووی قسەکانی کردە ئیسحاق ھێرزۆگ و وتی: “دمەوێت لەوە دڵنیا بیت کە لەم شەڕەدا، ئێوە بە تەنھا بەجێ ناھێڵین”.

سەرکۆماری فەڕەنسا هەروەها داوایشی کرد، سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەدیلگیراوان، ئازاد بکرێن.

کەرکووک؛ پێکدادان لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش ڕوویدا
پێشت کەرکووک؛ پێکدادان لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش ڕوویدا
ماکرۆن: ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵین
دواتر ماکرۆن: ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵین
ەیوەندیدار