سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11 ی بەشێكی زۆر لە وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان دابەشدەكرێت .

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 2022/12/13 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی وەزارەتی داد و ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر سبەینێ‌ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین) دابەش دەكرێت.

لە 4ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینان كراوە و لە 22ی مانگ كۆتایی دێت.

هەڵەبجە ؛ زیاتر لە 40 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوی لە گوندی هاوار لەمین پاك كرایەوە
پێشت هەڵەبجە ؛ زیاتر لە 40 هەزار مەتر چوار گۆشە زەوی لە گوندی هاوار لەمین پاك كرایەوە
پردێكی ئاسمانی لەنێوان مەغریب و قەتەردا دروست دەكرێت
دواتر پردێكی ئاسمانی لەنێوان مەغریب و قەتەردا دروست دەكرێت
ەیوەندیدار