بانكی ناوەندی سزایەكی ڕاگەیاند



بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوی “بلاک ئێکس” قەدەغە بکات ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان.

بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە واژۆی عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، “بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان، تکایە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەی کە ناوی (بڵاک ئێکس)ە قەدەغە بکەن”.

لە نامەکەدا کە ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان کراوە، داوای ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندی کراوە “ئایا ئەم ڕێکخراوە هیچ مامەڵەیەکی هەیە یان زانیارییەکی هەیە” لەگەڵ بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکان.

بارزانی بۆ شەهیدانی قەرەچووخ پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت بارزانی بۆ شەهیدانی قەرەچووخ پەیامێكی بڵاوكردەوە
كەسێك لە سلێمانی 17 دەفتەر دۆلاری بەناوی ڤیزا لە خەڵك وەرگرتووە
دواتر كەسێك لە سلێمانی 17 دەفتەر دۆلاری بەناوی ڤیزا لە خەڵك وەرگرتووە
ەیوەندیدار