هەرێمی کوردستان پەتاتە هەناردەی سعودییە دەکات



ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتی سعودییە دەکرێت.

حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بەردەوامن لە هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران و هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بڕی ١٠٠ تۆن پەتاتە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتی سعودییە دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەکانی ڕابردوودا جگە لە بەرهەمی پەتاتە، چەندین بەرهەمی دیکەی وەک زەیتون و هەنار و هەنگوین لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دیکە کراون.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
فەرمانگەیەک ٢٠ هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر فەرمانگەیەک ٢٠ هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار