فەرمانگەیەک ٢٠ هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ٢٠ هەلی دامەزراندنی بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان لە فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی پێنجوێن ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، ٢٠ هەلی دامەزراندن بۆ فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن دادەمەزرێنین، پێویستە پێشکەشکار دانیشتووی سنووری پێنجوێن یان ناڵپارێز بێت.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسانەی وەک فەرمانبەر پێشکەشی دەکەن پێویستە هەڵگری بڕوانامە بن لە بوارەکانی کارگێڕی کار دبلۆم (یەک کەس)، کارگێڕی بەکالۆریۆس (یەک کەس)، ئەندازیار بەکالۆریۆس (دوو کەس)، یاسایی بەکالۆریۆس (یەک کەس)، کۆمپیوتەر دبلۆم (یەک کەس)، ژمێریاری بەکالۆریۆس (یەک کەس)، ژمێریاری دبلۆم (دوو کەس).

ئاماژەی بەوەکرد، پێشکەشکار بۆ کاری پاسەوان و کارگوزار و شۆفێر پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت، بۆ شۆفێر مۆڵەتی گشتی هەبێت، بەم شێوەیە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر (یەک کەس)، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچوک (یەک کەس)، شۆفێری شۆفڵ (یەک کەس)، شۆفێری گەڵابە (یەک کەس)، شۆفێری گریدەر (یەک کەس)، شۆفێری عادیلە (یەک کەس)، شۆفێری تانکەر (یەک کەس)، شۆفێر کاسیحە (یەک کەس)، کارگوزار (یەک کەس)، پاسەوان (دوو کەس).

هەر لە راگەیەندراوەکەی رێگاوبانی سلێمانیدا هاتووە، فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێنەوە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دابەشدەکرێت.

هەرێمی کوردستان پەتاتە هەناردەی سعودییە دەکات
پێشت هەرێمی کوردستان پەتاتە هەناردەی سعودییە دەکات
یەکێتی مامۆستایان یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
دواتر یەکێتی مامۆستایان یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
ەیوەندیدار