قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن



قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەهەولێر سەردانی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات و جەخت لە یەكدەنگی و یەكڕیزی كورد دەكەنەوە.

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بڵاویكردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لە گرنگی پاراستنی مافی هاووڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری باشتر و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری دروست و گونجاو بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین جەختیان كردەوە لەسەر یەك دەنگی و یەكڕیزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ پاڵپشت بە دەستوور.

بەتەقەی هێزەكانی ئێران دوو برا لە سەنگەسەر كوژران
پێشت بەتەقەی هێزەكانی ئێران دوو برا لە سەنگەسەر كوژران
لەمەودوا خەتە شینەكەی تویتەر دەدرێت بە كرێ‌
دواتر لەمەودوا خەتە شینەكەی تویتەر دەدرێت بە كرێ‌
ەیوەندیدار