لەمەودوا خەتە شینەكەی تویتەر دەدرێت بە كرێ‌



تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر”دەست دەكاتەوە بە بەكارهێنانەوەی ستاتۆی “هێڵی شین” و لەمەودواش ئەو هێڵە شینە لەلایەن تۆڕەكەوە دەدرێت بە كرێ‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن “تویتەر”ەوە بڵاوكرایەوە” لەمڕۆوە خزمەتگوازاری ستاتۆی (هێڵی شین) بە كرێ بۆ ئابوونەكانی دەكاتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە بەرامبەر بەكارهێنانی ئەم ستاتۆیەدا مانگانە هەشت دۆلار لە بەكارهێنەرانی ماڵپەڕ و ١١ دۆلار لە بەكارهێنەرانی Apple IOS وەردەگیردرێت، ئابوونەكان یشدەتوانن ناوی بەكارهێنەر و وێنەی پڕۆفایل بگۆڕن، بەڵام تاكو پرۆسەی گۆڕانكارییەكە ئەنجام دەدرێت بەشێوەی كاتی (هێڵی شین) لەسەر هەژمارەكان نامێنێت”.

تویتەر دەڵێت”لە رۆژانی داهاتوودا، گۆڕانكاری لە ژمارەیەك لە هێڵە شینەكاندا دەكات و ڕەنگی زێڕێن بۆ هێڵە فەرمییەكان و ڕەنگی خۆڵەمێشی بۆ هێمای هەژمارەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەتان و فرە لایەنەكان بەكار دەهێنێت”.

قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن
پێت قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن
ئاسایشی دهۆك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات ئاسایشی دهۆك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار