بەتەقەی هێزەكانی ئێران دوو برا لە سەنگەسەر كوژران



دوو برا لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە درانە بە دەستڕێژی گوللە و لە كاتی ڕاكردن لە دەستی ئەو هێزانە، لە بەرزاییەكدا كەوتنە خوارەوە و گیانیان لە دەست دا.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی 12ی 2022 دوو برا، كە كاریان شوانی بووە و خەڵكی سەنگەسەر بوون لەدەڤەری ڕاپەرین كەوتنە بەر دەستڕێژی هێزەكانی سوپای پاسداران.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەكانی (سەرباز حەمەد ئیبراهیم و كامەران حەمەد ئیبراهیم) كەوتنە بەر دەستڕێژی هێزەكانی سوپای پاسداران و لەكاتی ڕاكردن لە دەستی ئەو هێزانە، لە بەرزاییەكدا كەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەست دا.

 

زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست كرانە هەمیشەیی
پێت زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست كرانە هەمیشەیی
قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن
دوات قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن
پەیوەندیدار