عێراق هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد



بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق دەستیان کرد بە گواستنەوەی یەکەم وەجبەی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە.

ئەم هاوکارییە دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر، دوای ئەوە لەلایەن لیژنەکانی مانگی سووری میسر و مانگی سووری فەلەستین وەردەگیرێت و بۆ ناو غەززە دەگوازرێتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بەرگری عێراق، پاش ئەم گواستنەوەیە یەک لە دوای یەک هاوکارییە مرۆییەکانی دیکە دەگوازرێتەوە بۆ غەززە.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕاگەیاندووە، دوو فڕۆکە لە یەکەم گەشتدا بەڕێدەکەون، کە ١٨ تۆن هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاریان هەڵگرتووە.

ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بۆردومانکردووە
پێشت ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بۆردومانکردووە
ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن
دواتر ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن
ەیوەندیدار