ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن



سەرکردەکانی ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا پشتیوانی خۆیان بۆ ئیسرائیل و مافی بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە، بەڵام هاوکات داوایان پابەندبوونیان لێکرد بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە دوای کۆبوونەوەیەکی تەلەفۆنی کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو، سەرکردەکان پێشوازییان لە ئازادکردنی دوو بارمتە کردووە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دەستگیرکراوەکانیان کردووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بایدن قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کردووە، دوای ئەو گفتوگۆیەی کە بەجیا لەگەڵ پاپا فرانسیس و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامیاندا.

ئاماژەی بەوەکرد، “سەرکردەکان پشتگیری خۆیان دووپاتکردەوە بۆ ئیسرائیل و مافی بەرگریکردن لە خۆی لە دژی هێرشەکان، بەڵام داوای پابەندبوونیان بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لەنێویاندا پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی کرد”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکردەکان باسیان لە پرسی هاووڵاتییانی خۆیان کردووە کە لەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و حەماس گیریان خواردووە، “بەتایبەت ئەوانەی ئارەزووی جێهێشتنی غەززە دەکەن”.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرکردەکانی ڕۆژئاوا پابەندبوونی خۆیان بە هەماهەنگی دەربڕیوە “بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام و سەلامەت بە خۆراک، ئاو، چاودێری پزیشکی و هاوکارییەکانی دیکە کە پێویستن بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان”.

هەروەها سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بەڵێنی هەماهەنگی دیپلۆماسی نزیکیان دا “بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان و پاراستنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارکردن بۆ چارەسەری سیاسی و ئاشتی بەردەوام”.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لە بایدن، جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەشدارییان لە گفتوگۆ تەلەفۆنیەکاندا کردووە.

عێراق هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد
پێشت عێراق هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد
سودانی لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ
دواتر سودانی لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ
ەیوەندیدار