ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بۆردومانکردووە



جێگری سەرۆکی بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، حەوت فڕۆکەی ئیسرائیلی لە ئاسمانی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی نێودەوڵەتییان بۆردومان کردووە و پەکیان خستوون.

فادیم کۆلیت جێگری سەرۆکی بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە کۆنفارنسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند سێ فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی لەجۆری ئیف ١٥ و چوار فڕۆکەی دیکە لە جۆری ئێف ١٦ لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هێرشیان کردووەتەسەر فڕۆکەخانەی نیربی نێودەوڵەتی لە حەلەب و فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی و بۆردومانی کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند فڕۆکەیەک زیانیان بەرگەوتووە و کارەکانی فڕۆکەخانە پەکیان کەوتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ حەوت فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی لە کاتژمێر پێنج و ٢٢ خولەکەوە هەتا کاتژمێر پێنج و ٣٣ خولەک بۆردومانی ئەو دوو فڕۆکەخانەیەیان لە سوریا کرد.

هاوکات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سوریا رایگەیاند گەشتەکانیان لەریگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبەوە ناکرێت، بەڵکو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی لازقییەی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دەدرێت.

سبەی ماکرۆن سەردانی ئیسرائیل دەکات
پێشت سبەی ماکرۆن سەردانی ئیسرائیل دەکات
عێراق هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد
دواتر عێراق هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد
ەیوەندیدار