“شەڕی غەززە مانای ژیان و مردنە بۆ ئێمە”



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی پشکنینی هێزەکانی سوپا لە نزیک سنووری لوبنان، پشتڕاستی کردەوە کە شەڕی غەززە بابەتی ژیان و مردنە بۆ ئیسرائیل.

نەتانیاهۆ هۆشداریی دایە حزبوڵڵای لوبنان لە دەرئەنجامەکانی کردنەوەی بەرەی جەنگی دووەم لەگەڵ ئیسرائیل و وتی: کە ئەمە پاڵ بە ئیسرائیلەوە دەنێت بۆ ئەوەی بە هێزێکی “پێشبینی نەکراو” دژە هێرش ئەنجام بدات و وێرانکاری بۆ لوبنان بهێنێت.

هەروەها وتی: ئێستا ناتوانم پێتان بڵێم کە ئایا حزبوڵڵا بڕیاری چوونە ناو شەڕەکە بە تەواوی دەدات یان نا.

 

نەتانیاهۆ دووپاتیکردەوە کە شەڕی ئێستا یەکسانە بە “مان یان نەمان” بۆ ئیسرائیل.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، چوار هەزار و ٧٤١ فەلەستینی کوژراون و ١٥ هەزار و ٨٩٨ کەسیش بریندار بوون.

حزبێكی هەرێم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
پێشت حزبێكی هەرێم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
لە شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوە ڕوویدا
دواتر لە شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوە ڕوویدا
ەیوەندیدار