زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست كرانە هەمیشەیی



بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، زیاتر لە 104 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی وەزارەتی كارەبا كران بە هەمیشەیی و وەزارەتەكانی دیكەش دەگرێتەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت: “74 كەس لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەكەمەكان دادەمەزرێن”.

عودەی عەواد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەستی سەر بە وەزارەتی كارەبا كراون بە ھەمیشەیی.

ڕاشیگەیاند، لە داھاتوویەكی نزیكیشدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە ھەمیشەیی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە ٧٤ هەزار میلاكی دامەزراندن ڕادەگەیەنرێت لە خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكانی زانكۆ.

ئاشكراشی كردووە، دوو خوولی دەرچووانی پەیمانگاكانی نەوت دادەمەزرێن، كە هەموو ئەمانەش لەماوەی كەمتر لە مانگ و نیوێك بووە لە پێكهێنانی حكومەت.

پردێكی ئاسمانی لەنێوان مەغریب و قەتەردا دروست دەكرێت
پێشت پردێكی ئاسمانی لەنێوان مەغریب و قەتەردا دروست دەكرێت
بەتەقەی هێزەكانی ئێران دوو برا لە سەنگەسەر كوژران
دواتر بەتەقەی هێزەكانی ئێران دوو برا لە سەنگەسەر كوژران
ەیوەندیدار