لە بەغداوە كاتی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا



میدیاكانی عێراق كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكەن و ڕایدەگەیەنن، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویکردۆتەوە، سبەی یەک شەممە یەکەم بڕە پارە لەبەغداوە دەگاتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و بەئەگەری زۆرەوە ڕۆژی دوو شەممە لیستی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

ئاشکرای کردووە، ڕۆژی یەک شەممە بانکی ڕافیدەین، کە یەکێکە لەو سێ بانکەی دەبێت قەرز بدەنە حکومەتی هەرێم، بڕێک پارە دەخاتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارای هەرێم .

هەر سێ‌ بانكی ڕافیدەین و بانکی ڕەشید و بانكی بازرگانی مانگانە بڕی 700 ملیار دینار دەدەن بە حكومەتی هەرێم بەشێوەی قەرزی بێ‌ سوود بەپێی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا، كە بۆ مووچەی مانگی 7 یەكەم بەشی هات و دووەم بەشی بۆ مووچەی مانگی 8 دەبێت و مانگی داهاتووش 700 ملیاری دیكە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی 9، بڕیاریشە ڕێككەوتنی نوێ‌ بكرێت بۆ سێ‌ مووچەی كۆتایی (10 و 11 و 12)ی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە دوای ٢٠ی مانگ مووچە دابەشدەکات، چاوەڕوان دەکەن ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، هاوکات وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادەکردووە و دوای گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ مووچە دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە.

ڕێباز حەملان، سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢، وتی، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی تر بە قەرز یاخود ھەوڵبدرێت ھەمواری بەشیک لە بڕگەکانی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بکرێتەوە.

ژمارەی قوربانیانی فەلەستین لە هەڵكشانە و تەندروستی هۆشداری دەدات
پێشت ژمارەی قوربانیانی فەلەستین لە هەڵكشانە و تەندروستی هۆشداری دەدات
مەلا بەختیار هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
دواتر مەلا بەختیار هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار