ژمارەی قوربانیانی فەلەستین لە هەڵكشانە و تەندروستی هۆشداری دەدات



ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئاشكراشی دەكات، ژمارەی قوربانیان لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانە تا ئێستا گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٦٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە بەتەواوی سەرچاوەکانیان تەواو دەبێت بەهۆی نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستی پزیشکی پێویست بە سووتەمەنیشەوە”.

تەندروستی فەلەستین داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میسر کرد، کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ دابینکردنی سووتەمەنی و پێداویستییە تەندروستییە پێویستەکان پێش ئەوەی “ژمارەی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەکاندا زیاد بکات”.

ڕوونیشیکردووەتەوە، “ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 469 کەس، کە هەزار و 756 منداڵ و 967 ژن، جگە لە 13 هەزار و 561 بریندار لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە” و ئاشكراشی كردووە، ژن و منداڵ و بەساڵاچووان 70%ی قوربانییەکان پێکدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “51 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و 87ی دیکەش بە پلەی جیاواز برینداربوون، لەگەڵ 7 نەخۆشخانە و 25 بنکەی تەندروستی بەهۆی بۆردومان و نەبوونی سووتەمەنی لە خزمەتگوزاری وەستاون.

جەختیشی كردۆتەوە، توانای نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە 150%ی توانایان تێپەڕاندووە.

بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند
لە بەغداوە كاتی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دواتر لە بەغداوە كاتی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار