هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی کەوتەوەکار



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێڵی گەرمی ١٠٤ كەوتەوەكار، ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵەکانی پۆلیسەوە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ” پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێت هێڵی گەرمی ١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لە كاركەوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێڵەكە كەوتەوەكار” .

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەو بكەن، بە ژمارەکانی ١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و ١٠٥ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی.

سوپای ئیسرائیل: لەسنوری لوبنان کوژراو و بریندارمان هەیە
پێشت سوپای ئیسرائیل: لەسنوری لوبنان کوژراو و بریندارمان هەیە
سودانی بەشداری لوتکەی قاهیرە بۆ پشتیوانی لە غەززە دەکات
دواتر سودانی بەشداری لوتکەی قاهیرە بۆ پشتیوانی لە غەززە دەکات
ەیوەندیدار