سودانی بەشداری لوتکەی قاهیرە بۆ پشتیوانی لە غەززە دەکات



نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەى وڵاتانى عەرەبى سەبارەت بە غەززە بەرەو میسڕ بەڕێکەوتووە.

لوتکەی قاهیرە گفتوگۆی ڕەوشی ناجێگیری کەرتی غەززە دەکات لەگەڵ چۆنییەتى هاوکاریکردنى فەڵەستین لەلایەن وڵاتانى عەرەبییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە دوو هەفتەیە شەڕ و پێکدادان لە نێوان فەڵەستینى و ئیسرائیلییەکاندا سەریهەڵداوە و ئەمەش دوای ئەوە هات، کە فەڵەستین لە چەند چرکەیەکی کەمدا پێنج هەزار موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد.

بەهۆی شەڕەکەشەوە تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.

هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی کەوتەوەکار
پێشت هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی کەوتەوەکار
ناوی پارێزگای ئەنبار لە نەخشەی گووگڵدا نەماوە
دواتر ناوی پارێزگای ئەنبار لە نەخشەی گووگڵدا نەماوە
ەیوەندیدار