خۆپیشاندان و چالاکییەکان لە دەرسیم قەدەغەکرا



پارێزگای دەرسیم لە باکوری کوردستان، قەدغەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، ڕێپێوان، لێدوانی ڕۆژنامەوانی، گردبوونه‌وه‌ و خێوه‌ت هه‌ڵدانی لە پارێزگەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕاگەیاند.

پارێزگای دەرسیم هۆکاری قەدەغەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، ڕێگەگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی تووندوتیژی گەڕاندەوە.

لە راگەیێندراوێکدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، ڕێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستی گشتی و ێێگریکردن لە تووندوتیژی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە ١١ــەمین مادەی یاسای ژمارە ٥٤٤٢ی بەڕێوەبردنی شارەکان و ١٧ــەمین مادەی یاسای ژمارە ٢٩١١ی چالاکییەکان، ئەو ڕێوشوێنانە گیراونەتەبەر.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر ٠٠:٠٠ ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو کاژێر ٢٣:٥٩ ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ جگە لەو چالاکییانەی لە لایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێ دەدرێت، قەدەغەی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک دەکرێت.

ناوی پارێزگای ئەنبار لە نەخشەی گووگڵدا نەماوە
پێشت ناوی پارێزگای ئەنبار لە نەخشەی گووگڵدا نەماوە
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی پاسپۆرتی جۆری A  دەدرێت
دواتر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی پاسپۆرتی جۆری A  دەدرێت
پەیوەندیدار