پەروەردەی سلێمانی دەوامی مامۆستایانی دیاریکرد



ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 19/10 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کردو داوایکرد، ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی پەروەردەی سلێمانی دوای ئەوە دێت، کە وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی سەرجەم پەروەردەکان ئاگادار دەکەمەوە کە لەڕۆژی یەکشەممە 22/10 دەوامی فەرمی لەسەرجەم ئەو ناوەندانەی خوێندن بکرێتەوە کە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە خوێندنیان تیدا ڕاگیراوە،

هاوکات بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی نوسراوێکی بۆسەرجەم پەروەردەکان کردووە و داوادەکات دەوام دەستپیبکاتەوە، ڕێکاری خۆشیان دەگرنەبەر.

لەلایەکی ترەوە مامۆستایان دوای پەیامەکەی وەزیری پەروەردە بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و بەردەوام بن لە بایکۆت.

وا بۆ 40 ڕۆژ دەچێت بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە نەکراونەتەوە، و ڕوون نییە ئەم بڕیارەی پەروەردە بایکۆت دەشکێنێت، یان مامۆستایان بەردەوام دەبن لە بایکۆت و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوی دەهێڵنەوە.

مامۆستایانی وانەبێژ وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەنەوە
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەنەوە
دەیان زرێپۆش گەیشتنە ئیسرائیل
دواتر دەیان زرێپۆش گەیشتنە ئیسرائیل
ەیوەندیدار