دەیان زرێپۆش گەیشتنە ئیسرائیل



وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بەفەرمی بڵاویکردەوە، هاوکارییە سەربازییەکەی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیب و گواسترانەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکاوە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەیەندرایە تەلئەبیب و ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کران،

ناردنی ئەم کاروانە سەربازییە دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ ئیسرائیل، کە تێیدا جۆ بایدن پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە و بەڵێنی هاوکاری سەربازیشی پێدا.

لەبەرامبەردا هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێگەیەکی ئەمنی بەردەوامە، تاوەکو وڵاتان بتوانن لەو ڕێگەیەوە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەننە کەرتی غەززە، کە ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر دژواردایە و ڕێژەی قوربانیان و برینداران بەردەوام لە هەڵکشاندایە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو شارە.

 

 

 

پەروەردەی سلێمانی دەوامی مامۆستایانی دیاریکرد
پێشت پەروەردەی سلێمانی دەوامی مامۆستایانی دیاریکرد
مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات
دواتر مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات
ەیوەندیدار