مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات



سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە مامۆستایان دەکات هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە پۆلەکانی خوێندن و دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە. دەشڵێت، “ئەو مووچانەی دواکەوتوون قەرەبوودەکرێنەوە. بەڵام خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی کوردستان-هەولێر بەشداری کرد و وتارێکی پێشکێشکرد، تێیدا باسی لە دۆخی مامۆستایان و دەوامی قوتابخانەکان کرد.

سەرۆکی حکومەت وتی، مامۆستا مافی خۆیانە مووچەکانیان لە سەری مانگدا بۆ دابینبکرێت، بەڵام “حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە بۆ دواخستنی مووچەی مامۆستایان و چینی مامۆستایان تەنیا نین لەوەی کە مووچەکانیان دواکەوتووە،هەموو هەوڵێکمان داوە و بەردەوامیش دەبین، حکومەتی هەرێم پابەندە بەوەی نەهێڵێ مافی مامۆستایان بفەوتێ، ئەو مووچانەی دواکەوتوون قەرەبوودەکرێنەوە، بەڵام خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە. ئەو قوتابییانەی ئەو ماوەیە بێبەشبوون و نەیانتوانیوە بچنە قوتابخانە، چۆن قەرەبووی ئەو خوێندنە دەکرێتەوە؟”

مەسرور بارزانی داوایەکی پێشکێشی مامۆستایان کرد و وتی: “داوام لە مامۆستایانی خۆشەویست هەیە، کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان و نەهێڵن منداڵانی ئێمە، قوتابییانی خۆشەویست بێبەش بن لە خوێندن، با پرۆسەی خوێندن جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە، لێرەوە سوپاسیان دەکەم و هیوادارم ئەرکی مامۆستایەتی و بەرپرسیارێتیی هاونیشتمانێتیی خۆیان بەجێبگەیێنن و لە خزمەتی گەل و وڵاتەکەیاندا بن و رێنیشاندەری ئەو قوتابییانە بن کە ئێمە نەتەوەیەکی خۆڕاگرین و هەرچیمان بەسەربێ، نایەڵین پرۆسەی خوێندن بوەستێت.”

دەیان زرێپۆش گەیشتنە ئیسرائیل
پێشت دەیان زرێپۆش گەیشتنە ئیسرائیل
بەریتانیا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە
دواتر بەریتانیا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە
ەیوەندیدار