لەسەر سنووری میسر و غەززە چی ڕوودەدات؟



فەلەستینییەکان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوەی وڵاتەکەیان، تا ئێستا هیچ هاوکارییەک نەچووەتە ناو ناوچە گەمارۆدراوەکام سەرەڕای ئەوەی میسر ڕایگەیاندووە کە دەروازەکان ‘بە فەرمی’ کراوەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هاوتا میسریەکەی بەڵێنیداوە دەروازەی سنووری ڕەفح بکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە کاروانێکی هاوکاری بدات لە میسرەوە بچێتە ناو غەززە.

ڕەفح تاکە دەروازەی سنوورییە لە نێوان میسر و ناوچە کەنار دەریا گەمارۆدراوەکان، کە دەتوانرێت لێوەی هاوکاریی بۆ ئەو دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار فەلەستینییەی لە ژێر بۆردومانی ئیسرائیل و گەمارۆی تەواوەتی ئیسرائیلدا بوون بگوازرێتەوە.

هاوکات دەروازەکە لەلایەن میسرەوە کۆنترۆڵکراوە، و تاکە دەرچەی دەرچوونە لە غەززە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵ نەکراوە.

دەسەڵاتدارانی میسر جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سنوورەکە لە ڕووی تەکنیکییەوە کراوەیە، وێڕای ئەوەی هیچ غەززەییەک نەیتوانیوە لێوەی بچێتە دەرەوە، هەروەها لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە هیچ هاوکارییەک لە ڕێگەی ڕەفحەوە نەهاتووەتە ناو غەززە.

 

ئایا لە ڕاستیدا دەروازەی سنووری ڕەفح کراوەیە؟

کرانەوەی دەروازەی سنووریی ڕەفح لە نێوان میسر و غەززە، بەندە بەوەی کە کێ دەیەوێت لێوەی بپەڕێتەوە.

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لەم هەفتەیەدا بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، “دەروازەی ڕەفح لە لای ئێمە بە فەرمی کراوەیە”.

لە کاتیکدا بە وتەی کاربەدەستانی میسر، لە دوای ٧ تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە چوار جار دەروازە سنوورییەکە بۆردوومانکراوە، لە نێویاندا ٩ و ١٠ی تشرینی یەکەم.

تیمە میسرییەکان لانیکەم جارێک دیوی غەززەی ئەم دامەزراوەیەیان نۆژەنکردۆتەوە و بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە خەریکی نۆژەنکردنەوەی بوون.

تا ئێستا میسر ڕێگەی بە خەڵکی سڤیلی غەززە نەداوە کە ئەو دەروازەیە بۆ بۆ چوونە ناو خاکەکەی بەکاربهێنن، قاهیرە نایەوێت کۆچی بەکۆمەڵی فەلەستینییەکان بۆ ناو خاکی میسر ئەنجامبدرێت و سەرکردەکانی میسریش دژی پێشنیارەکانی ئیسرائیل بوون لە جێگیرکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەودیوو سنووری سینا.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر هەفتەی ڕابردوو ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت گەلی میسر ئاگاداری ئاڵۆزییەکانی دۆخەکە بێت و درک بە گەورەیی مەترسییەکە بکەن”.

 

ڕۆژی چوارشەممە، عەبدولفەتاح سیسی، ڕاستەوخۆتر بوو کاتێک وتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاستی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تێپەڕاندووە، مەترسی کۆچکردنی فەلەستینییەکانی بۆ میسر دروستکردووە.

 

ئایا هاووڵاتییانی بیانی دەتوانن لە ڕەفەح بپەڕنەوە؟

میسر ڕایگەیاندووە، ڕێگە بەو هاووڵاتییە بیانیانە دەدات کە لە غەززە گیریان خواردووە سنووری غەززە ببڕن، بەڵام تەنیا بەو مەرجەی ڕێگە بە پێداویستییە مرۆییەکان بدرێت بگوازرێنەوە بۆ غەززە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە مەزەندەکردن ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەسی بیانی لەم ناوچەیەدا گیریان خواردووە، لەنێویاندا هاووڵاتیانی ئەمریکی تێدایە.

هاوکات جۆ بایدن، ڕۆژی چوارشەممە، باسی هاووڵاتیانی بیانی نەکرد کە لەناوچە گەمارۆدراوەکەدا ماونەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد بڕیارە سنوورەکە بۆ ٢٠ بارهەڵگری فریاگوزاری بکرێتەوە.

 

ئایا ڕێگە دراوە هاوکارییەکان بچنە ناو غەززە؟

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تا ئێستا هیچ بارهەڵگرێکی هاوکاری لە دەروازەی ڕەفحەوە نەچووەتە ناو غەززە.

لە کاتێکدا زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگری پێداویستی مرۆیی ماوەی هەفتەیەکە لە دیوی میسری دەروازەکە ڕیزیان گرتووە و چاوەڕێی گڵۆپی سەوز دەکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو غەززە.

هەروەها پێداویستییە هاوکارییە دەرەکییەکان لە شاری ئەلعەریش کە ٤٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕەفحەوە دوورە، بە فڕۆکە دەهێنرێنە ژوورەوە و هەڵدەگیرێن.

 

سەرچاوە: The National

خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی
پێشت خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی
بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێ بهێڵن
دواتر بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێ بهێڵن
ەیوەندیدار