خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی



ژیانا ئەمینی و جوڵانەوەی ژن ژیان ئازادی خەڵاتی ساخارۆڤیان بۆ ئازادی بیرکردنەوە پێدرا. خەڵاتی ساخارۆڤ بەناوی پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادی بیرکردنەوە دەبەخشرێت.

دوای بەخشینی خەڵاتەکە ڕۆبێرت مێسۆلا سەرۆکی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا وتی، “بەرواری ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەشیوەیەکی دڕندانە ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە تیرۆرکرا، ئەوەش بووەهۆی دروستبوونی جوڵانەوەیەکی ژنان لەژێرناوی “ژن، ژیان، ئازادی” کە مێژوویەکیان تۆمارکرد.”

وتیشی، جیهان گوێبیستی وشەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” ئەم وشانە فرمێسکی لەچاوی هەموو ئەوانە هێنا کە لەخەمی یەکسانی و شکۆ و ئازادیدان لە ئێران.

سەرۆکی پەڕلەمانی ئەوروپا ئەوەشی خستەڕوو، باخەڵاتی ئەمجارەمان بۆ ژینا و ژنانی ئازادی خوازی ئێرانبێ کە لەژێر فشارێکی زۆردان لە ئێران، پەڕلەمانی ئەوروپا دەسنگتان دەبیستێت، جیهان دەتانبینێت و ئێمە لەگەڵتانین.”

پێدانی خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازدی بیرکردنەوە لەساڵی ١٩٨٨ـــەوە دەستی پێ کردووە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەبەخشرێت، کۆتاجار بەخشرایە خەڵکی ئۆکراینا و بەبەجەرگ ناوهێنران کە لەبەرامبەر سوپای ڕوسیا دەجەنگن.

وێنە؛ سوپای عێراق لە بنکەکانی پەکەکە جێگیر کرا
پێشت وێنە؛ سوپای عێراق لە بنکەکانی پەکەکە جێگیر کرا
لەسەر سنووری میسر و غەززە چی ڕوودەدات؟
دواتر لەسەر سنووری میسر و غەززە چی ڕوودەدات؟
ەیوەندیدار