بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێ بهێڵن



ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان هۆشداری دایە هاوڵاتیانی گەشتی لوبنان نەکەن و داوای لەوانەشکرد کە تائێستا لە لوبنانن دەستبەجێ ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن، ئەوەش لەکاتێکدایە دۆخی باشوری لوبنان بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززەوە بەرەو خراپتر دەچێت.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، لە ئێستادا باشترین ئامۆژگاری ئەوەیە هاوڵاتیان گەشتی لوبنان نەکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە ئێستادا لەلوبنانن ئەوا داواتان لێدەکەین ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

باڵیۆزخانەکە داوا دەکات و دەڵێت، ئەگەر هاوڵاتیەکی بەریتانییت لە لوبنان، تکایە ئامادەبوونت تۆمار بکە و دوای تۆمارکردنی زانیارییەکانت پەیوەندیت پێوەدەکرێت. جەختی لەوەشکردووەتەوە، ڕووداوەکانی لوبنان خێراتر دەبن و پێدەچێت بارودۆخەکە بە خێرایی و بەبێ ئاگاداری پێشوەخت خراپتر بێت.

لەسەر سنووری میسر و غەززە چی ڕوودەدات؟
پێشت لەسەر سنووری میسر و غەززە چی ڕوودەدات؟
حکومەتی هەرێم: چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە
دواتر حکومەتی هەرێم: چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە
ەیوەندیدار