حکومەتی هەرێم: چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لەو مامۆستایانە کردووە کە لە نسووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ویستوویانە بایکۆت بشکێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی سەبارەت بە بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم لە هەواڵەکەدا باسی لەوە کردووە کە ئەو مامۆستایانەی ویستوویانە بایکۆت بشکێنن، ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و ڕایگەیاند، “پێنج هەفتە بەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢-٢٠٢٤دا تێپەڕیوە و لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنوورى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان خوێندن دەستی پێ نەکردووە، هەفتەى پێشووش ئەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانەى بە بەرپرسیارەتییەوە لە بەشێک لە قوتابخانەکان دەستیان بە خوێندن کردەوە، لەلایەن چەند گرووپێکی نادیارەوە هەڕەشەیان لێ کرا”.

ڕۆژی شەممەی ڕابردووش سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ماوەیەکە چەندین (ئەکاونت) و(پەیج ) و(گروپ) لە سۆشیال میدیا ، کەوتونەتە بێرێزیکردن و سوکایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردۆتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە “وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە سکاڵای یاسایمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بکەینەوە چونکە قبوڵ ناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت”.

بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێ بهێڵن
پێشت بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێ بهێڵن
ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە دەدرێت
دواتر ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە دەدرێت
ەیوەندیدار