ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە دەدرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە نەداوە، بەڵام دەیانەوێت چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچە بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەیانەوێت لەرێگەی چارەسەرێکی ریشەییەوە کێشەی مووچەی هەرێم کۆتایی پێبهێنن نەک لە ڕێگەی قەرز و پارە ناردنەوە.

باسی لەوەشکرد، تائێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە نەداوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕاپۆرتێک دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان. وتیشی، حکومەتی هەرێم و ناوەند دابەشکردنی مووچە لەڕیگەی بانکەوە بە باشترین چارەسەر دەبینن.

خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی دوێنێی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەگەڵ لیژنەکە بەرهەمداربووە و لە کۆبوونەوەکاندا شاندی هەرێم لەبارەی داهاتەکانەوە روونکردنەوەیەکی باشیان بەحکومەتی عێراقداوە.

دوێنێ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە و وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم هیچ داهاتێکی نەخستووەتە سەر ئەو هەژمارەی کە عێراق بۆ داهاتی هەرێم کردوویەتییەوە.

لە بەرامبەریشدا، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هەبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان.

حکومەتی هەرێم: چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە
پێشت حکومەتی هەرێم: چەند گرووپێکی نادیار هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە
هێمن هەورامی دەربارەی “دوورخستنەوە”ی کەمال کەرکووکی ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر هێمن هەورامی دەربارەی “دوورخستنەوە”ی کەمال کەرکووکی ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار