هێمن هەورامی دەربارەی “دوورخستنەوە”ی کەمال کەرکووکی ڕوونکردنەوە دەدات



پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە دوورخستنەوەی کەمال کەرکووکی لە پۆستتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووك-گەرمیان بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی کەمال کەرکووکی لێدوانی بۆ چەند کەناڵێکی پارتی دا و ڕایگەیاند، “کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی پارتی، داوای مۆڵەتێکی کردبوو کە خۆی و خێزانەکەی بڕواتە دەرەوەی وڵات، نەریتیش وایە کاتێک بەرپرسی یەکەم لە هەر ئۆرگانێک مۆڵەت وەردەگرێت یاریدەدەرەکەی کارەکانی بەڕێوەدەبات، بەڵام ئەو بابەتەی کاک کەمال پێش رەزامەندی کۆتایی لەبارەی مۆڵەتەکەی بدرێت، بە جۆرێکی دیکە لێکدرایەوە کە دوورە لە راستییەوە”.

وتیشی: “مۆڵەتەکەی کاک کەمال لە سەرکردایەتی ئێمەوە قبووڵ نەکراوە، بۆیە بەپێچەوانەی ئەو چەواشانەی کراوە کاک د. کەمال کەرکووکی لە ئەرکی خۆی بەردەوامە”.

ئەم لێدوانەی هێمن هەورامی دوای ئەوە هات کە دوێنی کەناڵی ڕووداو بڵاویکردەوە، کەمال کەرکووکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووك-گەرمیان لابراوە و لە بری ئەو لیزا کاکەیی دەستبەکاربووە.

هێمن هەورامی وتیشی: “د. کەمال کەرکووکی جگە لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانە، هاوکات سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی هەڵبژاردنە لە سنووری پارێزگای کەرکووک”.

ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە دەدرێت
پێشت ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ـەوە دەدرێت
کۆمپانیای نەستەلە کارەکانی لە ئیسرائیل ڕاگرت
دواتر کۆمپانیای نەستەلە کارەکانی لە ئیسرائیل ڕاگرت
ەیوەندیدار