کۆمپانیای نەستەلە کارەکانی لە ئیسرائیل ڕاگرت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای نەستەلە بەشێوەیەکی کاتی داخستنی یەکێکە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەی لە ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئەمەش یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کەرەستە بەکاربەرەکانە بڕیاری راگرتنی کارەکانی داوە بەهۆی بەردەوامی گرژی و ناکۆکییەکانی نیوان ئیسرائل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە.

چەندین کۆمپانیای جیهانی بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان لە ئیسرائیل ڕاگرتووە و داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە لەماڵەوە کارەکانیان بەڕێبکەن ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ سەر ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆسەر کەردتی غەززە و دروستبوونی جەنگ لەنێوانیاندا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا مارک شنایدەر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەستەلە ڕایگەیاند، ئێمە سەرنجمان لەسەر سەلامەتی گیانی کڕیار و کارمرندەکانمانە، وتیشی هیچ لێدوانێکم لەبارەی گەشەپێدانی کارەکانمان نییە و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستمان گرتووەتەبەر.

کۆمپانیاکانی دیکەی کاڵای پاکێجکراوی فرەنەتەوەیی تا ئێستا بێدەنگ ماونەتەوە سەبارەت بە ناکۆکییەکە، هەرچەندە کۆمپانیاکانی فرۆشتن و چاودێری تەندروستی و نەوت بەخێرای هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد.

ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی لە ئیسرائیل کارەکانیان راگرتووە و داوایان لەکارمەندەکانیان کردووە لەماڵەوە کارەکانی کۆمپانیا جێبەجێ بکەن بەمشێوەیەن:

-کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە بواری فڕۆکەوانیدا، جەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی، ئاسیایی و ئەوروپی گەشتە ڕاستەوخۆکانیان بۆ تەلئەبیب ڕاگرتووە.

-کۆمپانیاکانی بواری نەوت، کۆمپانیای چێڤرۆن کە دووەمین گەورەترین کۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریکایە کێڵگەیەکی تایبەت بە گازی سروشتی لە کەناراوەکانی باکوری ئیسرائیل داخست.

-بانکەکان، بانکی جەی پی جی مۆرگان، گۆڵدمان ساکس و مۆرگان ستانلی داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە لەماڵەوە کا بکەن.

-تەکنەلۆجیا، ئین ڤیدیا، گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی چیپی زیرەکی دەستکرد و کۆمپیوتەرە لە جیهاندا کۆڕبەندێکی خۆی لە تەلئەبیب هەڵوەشاندەوە

-پیشەسازی دەرمان، کۆمپانیای ئیلی لیلی ڕایگەیاند بەچڕی جاودێری دۆخەکە دەکەین لە ئیسرائیل و هەوڵی پاراستنی گیانی کارمەندەکانمان دەدەین و هەموو هەنگاوێک لەوپێناوەدا دەنێین.

هێمن هەورامی دەربارەی “دوورخستنەوە”ی کەمال کەرکووکی ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت هێمن هەورامی دەربارەی “دوورخستنەوە”ی کەمال کەرکووکی ڕوونکردنەوە دەدات
هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گفتوگۆ دەکەن
دواتر هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گفتوگۆ دەکەن
ەیوەندیدار