وەزیری پەروەردە: مامۆستایان دەبێت بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن



وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم داوایکرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و لە یەکشەممەوە دەست بە دەوام بکەنەوە و ڕایگەیاند، “مووچەی مامۆستایان نافەوتێت بەڵام خوێندن دەفەوتێت”.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، “زیاتر لە ٦٥٠ ھەزار خوێندکار لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، کۆیە و ھەڵەبجە بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە خوێندن بێبەشن، سیستمی پەروەردە لە مەترسیدایە بۆیە هەوڵدەدەین خوێندن دەستپێبکاتەوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانێکی وزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە، لە داواکاری مامۆستایان بۆ داواکاری مووچەکانیان تێدەگەین، لەگەڵ ئەوەشدا لە خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانین کە نابێت خوێندنیان بفەوتێت، بۆیە دەبێت مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وەزیری پەروەردەی ھەرێم جەختیکردەوە، حکومەتی ھەرێم توانای دارایی ھەبێت داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ دەکات.

هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گفتوگۆ دەکەن
پێشت هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گفتوگۆ دەکەن
قەرەیلان کشانەوەی پەکەکەی لە ناوچەیەکی کوردستان ڕاگەیاند
دواتر قەرەیلان کشانەوەی پەکەکەی لە ناوچەیەکی کوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار