شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەكاتەوە كە سبەینی ڕۆیشتن و هاتن لە شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەرەو شەقامی قلیاسان دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێوە پێنجشەممە (٢٠٢٣/١٠/١٩)وە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆیشتن و هاتن لە شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەرەو شەقامی قلیاسان دادەخرێت.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت: داخستنەکە بە مەبەستی کارکردنە لە ئەندەرپاسی دوو بە ئاراستەی شەقامی قلیاسان کە بەشێکە لە جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەفدی هەرێم ئاشکرابوو
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەفدی هەرێم ئاشکرابوو
باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
دوات باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار