ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات



باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە تورکیا بڵاوى کردەوە، ئاسایشی هاوڵاتییانمان لە تورکیا پارێزراو نییە و هەر بۆیە داواکارین کە هاوڵاتییانى وڵاتەکەمان بە زوویى ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.

باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، هەڕەشە و مەترسى لەسەر هاوڵاتییانى وڵاتەکەمان لە دەرەوەى وڵات بوونى هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە پێناو ئاسایشیى گیانیان، داواکارین هەرچى زووە هاوڵاتییانمان تورکیا بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە پاش سەرهەڵدانى ئاڵۆزییەکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەشێک لە وڵاتانى جیهان هاوڵاتییان و دیپلۆماتکارانى ئیسرائیل دەکرێنە ئامانج، بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی مەعەمەدانییە کە سەدان کەس بوونە قوربانی .

ئاوات شێخ جەناب لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە راگەیاند
پێشت ئاوات شێخ جەناب لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە راگەیاند
پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كرایەوە
دواتر پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كرایەوە
ەیوەندیدار