بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزی دۆلار ئاشکرا دەکات



ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى ئابووریى عێراق بە سەرۆکایەتیى فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە و جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى ئابوورى کۆبووەوە و پرسی ناجێگرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار تاوتوێکرا.

وەزارەتى دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ئاماژەى بەوە داوە کە زۆر هۆکار هەن کە کاریگەرییان لەسەر بەهاى دینار هەیە بەرامبەر بە دۆلار، لەوانە دزەکردنى دۆلار بۆ وڵاتانى دراوسێ و کۆنتڕۆڵ نەکردنى تەواوى دەروازە سنوورییەکان و بەقاچاخبردن.

عەلى عەللاق باسی لەوەش کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانى دیکە کە کاریگەرییان لەسەر بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەیە، مامەڵەى نێوخۆیی دراوە لە بازاڕدا.

بانکى ناوەندیى عێراق، 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت وەک نرخى فەرمى، لەکاتێکدا بەهاکەى لە بازاڕدا لە 160 هەزار هەندێک جار بەرزتریش نزیک دەبێتەوە.

بانکى ناوەندیى عێراق لە 12ى تشرینى یەکەمى 2023 نووسراوێکی ئاراستەى کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانى دراو کردووە، تێیدا هاتووە، بە مەبەستی ئاسانکاریى دەستگەیشتنى گەشتیاران بە دۆلار، دەتوانن نووسینگە لە فڕۆکەخانەکانى بەغدا، بەسرە، نەجەف و هەولێر بکەنەوە.

پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی سزای بەندکردن دەدرێت
پێشت پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی سزای بەندکردن دەدرێت
لە هەولێر کارگەیەکی ڕیسایکلینی قیر کرایەوە
دواتر لە هەولێر کارگەیەکی ڕیسایکلینی قیر کرایەوە
ەیوەندیدار